بڕیارە نزیكەی 2 ملیۆن دۆز ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە عێراق

ئەندامێكی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، بڕیارە یەك ملیۆن و 600 هەزار دۆز ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لە كۆتایی مانگی شوباتدا بگاتە عێراق.

حەسەن خەڵاتی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە كۆتایی مانگی شوباتی داهاتوو بڕیارە یەك ملیۆن و 600 هەزار دۆز ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە عێراق.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەڕێی ڕێكخراوی كۆڤاكسەوە ڕێككەوتووە بۆ ئەوەی 8 ملیۆن دۆزی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا هاوردە بكات، بەڵام هێشتا ئەو بڕە لە ڤاكسینی ئەسترازێنیكا دیاری نەكراوە كە عێراق بە نیازە هاوردەی بكات.

دواكەوتنی دەستخستنی ئەو ڤاكسینە بۆ هۆكاری لۆجستی و هونەری گەڕێندراوەتەوە، چونكە ڤاكسینەكەی كۆمپانیای ڤایزەر كە یەكەم ڕێككەوتنی لەگەڵدا كراوە پێویستی بە پلەیەكی گەرمای زۆر نزم هەیە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە.

لای خۆشییەوە سەیف بەدر، وتەبێژی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكردبوو، ڤاكسینی ڤایزەر لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا دەگاتە عێراق.

بابەتی پێشتر

میوانی بەرنامەكە "سوكایەتی" كرد و پێشكەشكارەكە دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بەهای نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share