بەهای نەوت لە دابەزین بەردەوامە

بەهای نەوتی خاو لە جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین، هۆكارەكەشی بۆ جیبەجێنەكردنی پاڵپشتە داراییەكانی ئەمریكا و زیادبوونی توشبوون بە كۆرۆنا دەگەڕێندرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی كانونی دووەم، لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بەهای یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەرامبەرە بە 55 دۆلار و 48 سەنت بەوەش لەچاو نرخی پێشووی 0.81% دابەزیوە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس (ئەمریكا) یەك بەرمیلی بەرامبەرە 52 دۆلار و 41 سەنت و بەوەش نرخەكەی لەچاو پێشوو 0.68% دابەزیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دابەزینی بەهای نەوتی خاوی گەڕاندووەتەوە بۆ دوو هۆكار، دواكەوتنی جێبەجێكردنی هاوكارییە داراییەكانی حكومەتی ئەمریكا بۆ وڵاتەكەی و زیادبوونی توشبوون بەكۆرۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی ئەپیکور: بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین

وتەبێژی ئەپیکور، رایگەیاند، “بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەین”. مایڵز کاگینز، وتەبێژی ئەپیکور، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، “کۆمپانیاکان…
Total
0
Share