میوانی بەرنامەكە “سوكایەتی” كرد و پێشكەشكارەكە دوورخرایەوە

پاش ئەوەی لە بەرنامەیەكی یەكێك لە كەناڵەكانی ئێران، میوانی بەرنامەكە “سوكایەتی” بە حەسەن ڕۆحانی كرد، دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حكومەتی ئێران بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی پێشكەشكاری بەرنامەكە.

ئاژانسی تەسنیم-ی نزیك لە حكومەتی ئێران شەوی ڕابردوو دووشەممە 25ی كانونی دووەم ڕایگەیاندووە، عەلی عەسكەری، بەڕێوبەری دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی حكومەتی ئێران بڕیاریداوە بە دوورخستنەوەی پێشكەشكاری بەرنامەی “گۆشە” لە كەناڵی چواری ئێران.

هۆكاری ئەو بڕیارەش گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی، یەكێك لە میوانەكانی لە دوایین زنجیرەی بەرنامەكەیدا “سوكایەتی” بە هەندێك لە بەرپرسانی باڵای ئێران كردووە.

پێشكەشكاری بەرنامەكە ناوی حەبیبوڵا رەحیم پور-ە، میوانەكەشی پیاوێكی ئایینی بووە بەناوی ئەحمەد جیهان، بەڕێوبەری پەیمانگای ڕۆشنبیری و بیری ئیسلامی لە تاران.

لەو بەرنامە ڕاستەوخۆیەدا میوانەكە هێرشیكردووەتە سەر حەسەن ڕۆحانی و ڕایگەیاندووە، “مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنێت”.

پاش بەرنامەكە دەستەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانی بە فەرمی داوای لێبوردنی لە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران كرد.

بابەتی پێشتر

وڵاتێكی عەرەبی باڵیۆزخانە لە ئیسرائیل دەكاتەوە

بابەتی دواتر

بڕیارە نزیكەی 2 ملیۆن دۆز ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بگاتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share