کۆمسیۆن: 118 حزب خواستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ژمارەی ئەو حزب، لایەن و هاوپەیمانێتییانەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی کۆمسیۆن، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، “رۆژی پێنجشەممە، پرۆسەی تۆمارکردنی حزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن کۆتاییهات”.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا، ئەم زانیارییانە خراونەتەڕوو:

ژمارەی لایەنە رێگەپێدراوەکان: 343 حزب

ژمارەی ئەو حزبانەی کە لەژێر پێکهێناندان: 60 حزب

ژمارەی ئەو حزبانەی کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دەربڕیوە: 118 حزب

ژمارەی هاوپەیمانییەکانی پێشوو: 66 هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی کە بڕوانامەی پەسەندکردنیان لە دەستەی کۆمسیارانەوە وەرگرتووە: پێنج هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی کە چاوەڕێی پەسەندکردنیانن لەلایەن دەستەی کۆمسیارانەوە: 11 هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو هاوپەیمانییانەی کە خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا دەربڕیوە: 25 هاوپەیمانی

ژمارەی ئەو لیستە تاکەکەسییانەی کە داواکارییان پێشکەشکردووە بۆ دەربڕینی خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن: 16 لیست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share