هێزە ئەمنییەکان لە مەریوان 12 گەنجیان دەستگیرکرد كە ناڕازیبوون لە هێرشی سەلەفییەکان

شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان 12 گەنجی ناڕازی لە هێرشی سەلەفییەکان بۆسەر گەڕەکی دارسێرانی ئەو شارەیان دەستگیرکردووە.

سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاشکرایکرد، “هێزە ئەمنییەکان هێرشیان كردووەتە سەر کافتریای (پیر بابا) لە گەڕەکی بایەوەی ئەو شارە و 12 گەنجیان دەستگیرکردووە، کە پێشتر لە دژی هێرشی سەلەفییەکان بۆ گەڕەکێک، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و وەڵامیان داونەتەوە”.

سێ شەو پێش ئێستا، چەند کەسێک، کە خۆیان وەک سەلەفی ناساندبوو، هێرشیان کردبووە سەر گەڕەکی دارسێران لە شاری مەریوان و بەبیانووی فرۆشتنی مەی، هەوڵی سەربڕینی چەند کەسێکیان دابوو.

ئەگەرچی ئەو کەسانە، کە بە شمشێر و چەقۆوە بە پاساوی فرۆشی مەی لە گەڕەکەکە هێرشیان کردبوو و پاشان چەند کەسێکیشیان بریندار کردبوو، دەستگیر نەکراون، لەبری ئەوان ئەو گەنجانە دەستگیرکراون، کە وەڵامی هێرشی سەلەفییەکانیان داوەتەوە.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران پێشتر ئاماژەیان بەوەکردبوو، “حکومەتی ئێران خۆی پشتگیری لەو کەسانە دەکات و بەکاریان دەهێنێت بۆ هەندێک ئامانج، بەوەش خۆی بێبەری دەکات لە ڕووداوەکان و ئەو کەسانەش دەستگیر ناکرێن.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت لەگەڵ مەترسییەکانی کۆرۆنا لە هیندستان هیوای بوژانەوەی لە ئەمریکا و ئەوروپا هەیە

بابەتی دواتر

هاوڵاتیانی 16 وڵات پێویستیان بە تێستی کۆرۆنا نیە بۆ گەشتکردن بۆ تورکیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share