كۆمپانیای فەیسبووك، پۆستێكی بنیامین نەتەنیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی سڕییەوە، كە پەیوەندی بە ڤاكسینی دژەكۆرۆناوە هەبوو.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، لە پۆستەكەیدا داوای لە خەڵكی وڵاتەكەی كردبوو، زانیاری پێبدەن لەبارەی هەركەسێك كە تەمەنی 60 ساڵ و زیاتربێت و ڤاكسینی دژەكۆرۆنای وەرنەگرتبێت.
نەتەنیاهو، ئاماژەی بۆ ئەوە كردبوو كە دەیەوێت بزانێت كێ لەو تەمەنەدایە و ڤاكسینەكەی وەرنەگرتووە، بۆ ئەوەی قایلی بكات. بەڵام هەرزوو كۆمپانیای فەیسبووك پۆستەكەی سڕییەوە.
لەبارەی ئەو هەنگاوەیەوە، فەیسبووك دەڵێت، “بەپێی سیاسەتی تایبەتمەندێتی كە پەیڕەوی لێدەكەین، ڕێگەنادەین داوای زانیاریی تەندروستی لەبارەی كەسەكانەوە بكرێت، پۆستەكەش پێچەوانەی ئەو سیاسەتە بوو، بۆیە لامانبرد.”