نرخی نەوت بەرزبووەوە

نوێکردنەوەی سزاکانی سەر فەنزوێلا لە لایەن ئەمریکاوە، نرخی نەوتی بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 10 سەنت بەرزبووەوە، کە دەکاتە 0.11%، نرخی هەر بەرمیلێک 87 دۆلار و 39 سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش دوو سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 82 دۆلار و 71 سەنت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، مۆڵەتەکانی فەنزوێلا نوێ ناکاتەوە کە ئەمڕۆ بەسەردەچن کە نوێکردنەوەی ئەو مۆڵەتانە کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی سزاکانی سەر فەنزوێلا، لە هەمان کاتیشدا ئەمریکا هەنگاوی دیکەی ناوە بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا، ئەوەش دوای ئەوەی کە نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری فەنزوێلا نەیتوانی مەرجەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکاندا جێبەجێبکات.

بەپێی داتاکانی جەی پی مۆرگان، تێکڕای بەکارهێنانی نەوتی جیهانی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە تا ئێستا گەیشتووەتە 101 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، کە 200 هەزار بەرمیل کەمترە لەپێشبینییەکان.

 

بابەتی پێشتر

حەلبوسی دەگەڕێتەوە ئەنجومەنی نوێنەران؟

بابەتی دواتر

سەعدی پیرە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share