وەزارەتی کارەبا: پارەی کارەبا بۆ ئەم هاوڵاتییانە دەگەڕێنینەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی پێشتر بە نرخێکی زیاتر پارەی کارەبایان داوە، بڕی زیادەی پارەکەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەشێک لە هاوڵاتییان کە لە پێشوودا پرۆژەی رووناکییان پێگەیشتووە، بەپێی نرخی ئەزموونیی پارەی کارەبایان داوە، بەڵام پاش ئەوەی بڕیار لەسەر نرخی کارەبا درا، کەمترە بەراورد بە نرخە ئەزموونییەکەی پێشتر.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە زیادەیەی هاوڵاتییان خەرجییانکردووە، بەشێوەی کرێدیت (رصيد) بۆیان دەگەڕێتەوە لە مانگەکانی داهاتوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرهەم قەرەداغی: تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی سیتەک، زڕگوێز و کەڵەوانان دەکرێت

سکرتێریی گشتیی کۆمەڵەی داکۆکی لە مافی کرێنشینان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا تیروپشک بۆ یەکەی نیشتەجێبوونەکانی…
Total
0
Share