کەشناسێک: لە رووی کەشوهەواوە هەولێر پیسترین شاری هەموو کوردستانە

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی دەڵێت، “هەولێر پیسترین شاری هەموو کوردستانە، نەک هەر لەباشووری کوردستان بەڵکو  لە هەرسێ پارچەی کوردستانی تریش پیسترینە و پێنجەم پیسترین شاری جیهانە”.

ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکردووە، شاری هەولێر کە پایتەختی هەرێمی کوردستانە یەکێکە لەو شارانەی کە ژینگە و هەوای تێیدا زۆر پیسە ئەویش بەهۆی زۆری و بەرزی گازە گەرم و پیسکەرەکان تێیدا و تایبەت گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن کە زۆر بەرزە.

باسی لەوەشکردووە، هەموو سووتانێک دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی ئەم گازە کە گازێکی بێ رەنگ و گەرم و خنکێنەرە، سەرەڕای ئەوەی ئەم گازە و سەرجەم گازه گەرمەکانی تر پێویستن لە بەرگە هەوادا چونکە نەبونایه زەوی یەکپارچە دەبووە سەهۆڵبەندان، بەڵام بۆ سەرجەم درەخت و زیندەوەران و مرۆڤ و ژیانی ئاسایی پێویستە لەئاستێکی ستاندارد و بارێکی هاوسەنگیدابن و لە سەدەی رابردووەوە هەر لەگەڵ دەستپێکی شۆڕشی پیشەسازیەوە هەنگاو بەهەنگاو تائێستا رێژەی ئەو گازانە زیادیانکردووە و بوونەتە پیسبوون و گەرمبوونی زەوی کە بڵاوترینیان دوانەئۆکسیدی کاربۆن و گۆگرد و نایترۆجین و میسان و ئەوانەی دیکەن.

زۆر زیادبوونی ئەم گازانە لە بەرگەهەوای زەویدا بووەتە هۆی ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو و ساڵ لەدوای پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە و بەمەش قەتیسبوونی گەرمای لێکەوتووەتەوە و لەئەنجامدا بووەته هۆی روودانی دیاردەیەک ئەویش گۆڕانی کەشوهەوایە کە تادێت کارەساتی سروشتی  زیاتر لەگەڵ خۆی دێنێت بێگومان هەرێم و عێراقیش پشکی شێریان بەردەکەوێت لەم گۆڕانکاریانە و پێویستە لەداهاتوودا هەموو ئامادەکارییەک و خۆگونجاندێک بکرێت بۆ ئەم گۆڕانکاریانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان: لە حاڵەتی ئامادەباشییداین

قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشییداین. قائیمقامیەتی دەربەندیخان، بڵاویکردەوە، دوای پێشبینیی سەرچاوەکەشناسییەکان و…
زیاتر ببینە

كونسوڵگەریی ئەمریكا لەبارەی بوونی پەیوەندی بە دەستگیركراوانی بادینانەوە، بۆ ئێستا دەدوێت

وتەبێژی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە وەڵامی تۆمەتباركردنی دەستگیركراوانی بادینان بە بوونی پەیوەندی لەگەڵ كونسوڵگەریی ئەمریكا، كونسوڵگەرییەكە دەڵێت،…
Total
0
Share