بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە سەبەتەی یەکەمی خۆراک لە سلێمانی بۆ ئەمساڵ دابەشبکرێت.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، بڵاویکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە سەبەتەی یەکەمی خۆراک بۆ ساڵی 2025 دابەشدەکرێت.
باس لەوەشدەکات، ماددەکان بریتین لە، (برنج، شەکر، زەیت، دۆشاو، نیسک، نۆک، لەتکەنۆک و فاسۆلیا) و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێن.
