یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.

بە پێی راگەیەندراوی رەسمیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، دانیشتنەکە ئەمڕۆ دووشەممە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، دەستپێکی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەبێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، دواتر خولەکێک بێدەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان ئەنجامدەدرێت و بانگهێشتی بەتەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو دەکرێت، لە پاڵێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بانگدەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی و پاشان دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند مووشەکەکان لە ڕۆژهەڵات…
Total
0
Share