مۆرینیۆ هەمان پلانی زێدان بۆ گاریس بەیل پەیڕەو دەکات

مۆرینیۆ هەمان سیستمی زێدانی لەگەڵ گاریس بەیل پیڕەوکردووە و چانسی یاریکردنی پێنادات

گاریس بەیل، ئەستێرەی وێڵزی خوازراوی یانەی تۆتنهام، لەم وەرزەدا سوودێکی ئەوتۆی بە یانە ئینگلیزیەکەی نەگەیاندووە و مۆرینیۆ بە ئاسانی چانسی یاریکردنی پێنادات.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا و دوای گواستنەوەی شەمەندۆفێرەکەی وێڵز بە شێوەی خواستن بۆ یانەی تۆتنهام، لە کۆی 17 یاری تەنها لە چواردا بەشداریکردووە و کۆی کاتی بەشدارییەکانی 160 خولەک بووە لەو چوار ڕوبەڕوبوونەوەیەدا.

لەم بارەیەوە مۆرینیۆ دەڵێت، ” ناتوانم بەبێ هۆکار کات بە یاریزانان بدەم، بەو شێوەیە بەردەوامدەبم، ئێمە هەموو دەزانین بەیل لە ڕیاڵ مەدرید دووچاری چ ئاستەنگییەک هاتووە، بە پێکانەوە پەیوەندی پێمانەوە کردووە و وەرزەکانی ڕابردوو بە چەندین نشێویدا تێپەڕیکردووە”.

هەروەها دەڵێت، ” کاتی پێنادرێت، بەڵکو دەبێت کات بەدەستبهێنێت، ئەوە جیاوازییەکەیە، لەم هەفتەیەدا هاوشێوەی یاریزانەکانی دیکە هەموو خولەکەکانی ڕاهێنانی بە چڕی ئەنجامداوە “.

جوزێ مۆرینیۆ تەنها 160 خولەک یاری بە گاریس بەیل کردووە

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، سیستمی کارکردنی مۆرینیۆ لەگەڵ بەیل هەمان ئەو سیستمەیە کە پێشتر زینەدین زێدان بەرانبەری بەکاریهێناوە، تاوەکو هێرشبەرەکە نەتوانێت بگەڕێتەوە ترۆپکی تواناکانی چانسی یاریکردنی بە شێوەی سەرەکی پێنادرێت.

بەیل لە هاوینی ڕابردوو بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە کەڵەشێرە ڕوومیەکانی شاری لەندەنەوە کرد، لە کۆتایی وەرزدا بەپێی پێویستی هەردوو یانە “تۆتنهام و ڕیاڵ مەدرید” بڕیار لە بەردەوامبوون، یاخود گەڕانەوەی بۆ خولی ئیسپانیا دەدرێت.

بابەتی پێشتر

دوو پرۆژەی "ستراتیژی" كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

سوارێز یان برەیزوایت؟ بەراوردکارییەکە چەقۆیەکە لە دڵی کەتەلۆنیەکان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس تووشی قەیرانی فرۆشتن بووە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەبواری فرۆشتندا دووچاری ئاستەنگی بووە، بەوهۆیەوە پڕۆسەی کڕینی یاریزانان لە یانەکە پەکیکەوتووە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share