سوارێز یان برەیزوایت؟ بەراوردکارییەکە چەقۆیەکە لە دڵی کەتەلۆنیەکان دەدرێت

سوارێز لەم وەرزەدا لە سەرجەم هێرشبەرانی یانەی بەرشلۆنە باشتر و کاریگەرتربووە

لویس سوارێز، هێرشبەری ئەزموونداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هێندەی نەخایاند توانی بە باشترین شێوە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی دیێگۆ سیمیۆنیدا بکاتەوە.

لەم وەرزەدا “پێستۆلێرۆ” ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە، لە کۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر ڤالێنسیا گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد و ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە (12 گۆڵ)، لە ئێستادا هاوشانی یوس ئەل نسەیری هێرشبەری ئیشبیلیە بە 12 گۆڵەوە لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگادایە.

هەر گۆڵێک کە هێرشبەرەکە تۆماریدەکات، خەنجەرێکە دەکرێت بە دڵی هاندەرانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵە و خراپ خوێندنەوەی ڕۆناڵد کومان و ئیدارەی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکە دەردەخات، کە هۆکاربوون بۆ ڕۆیشتن و یاریکردنی بۆ ئاتلەتیکۆ دی مەدرید.

بەراوردی نێوان سوارێز و برەویزوایت

ژمارەکانی سوارێز لەم وەرزەدا ناوازەبوون، لالیگایان تەقاندووەتەوە، توانیویەتی 12 گۆڵ تۆماربکات و ببێتە گۆڵکاری لالیگا، لە بەرانبەردا برەیزوایت تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ئەم هێرشبەرە وەک شوێنگرەوەی لویزیتۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

هێرشبەرە سیلیستیەکە لە هەر 92 خولەکێکدا گۆڵێک تۆماردەکات و بۆ تۆمارکردنی تاکە گۆڵێک پێویستی بە ئاڕاستەکردنی نێوەندی ڕێژەی 1.5 شوتە، لە بەرانبەردا برەویزوایت لەهەر 428 خولەکێکدا گۆڵێک تۆماردەکات و بۆ تۆمارکردنی تاکە گۆڵێک پێویستی بە ئاڕاستەکردنی نێوەندی ڕێژەی 3.5 شووتە.

جگە لە ژمارەکان، لەناو چوارچێوەی سەوزدا کاریزمای سوارێز دە هێندە لە برەیزوایت بەهێزترە، لەم وەرزەدا دیێگۆ سیمیۆنی سوودی لە ترسی بەرگریکاران لە هێرشبەرەکە وەرگرتووە و توانیویەتی بەهێزترین هێڵە بەرگرییەکانی لالیگا و ئەوروپا تووشی شڵەژان بکات.

ڕۆژنامە ناودارەکەی مەدرید بەم هۆیەوە سوارێزی وەک یەکێک لە فاکتەرەکانی سەرکەوتن ئەژمارکردووە لە گرتنەوەی لوتکەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا.

بابەتی پێشتر

مۆرینیۆ هەمان پلانی زێدان بۆ گاریس بەیل پەیڕەو دەکات

بابەتی دواتر

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم: دەمانەوێت گەشتوگوزار ببێت بە سەرچاوەیەکی دیکەی داهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لایپزیچ هاوکێشه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می له‌ پاریس و یونایتد ئاڵۆزکرد

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌‌ دووان له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌ی لایپزیچی ئه‌ڵمانی بردنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ئیستانبوڵ باشاک…
Total
0
Share