پەیوەندی نێوان توخێل و پاریس تێکچووە: ئەگەر لە دۆخەکە ڕازی نیت، ماڵئاوا

LEONARDO (directeur sportif PSG) – THOMAS TUCHEL (ENTRAINEUR PSG)

پەیوەندی نێوان تۆماس توخێلی ڕاهێنەری ئەڵمانی و ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمان بەرەو خراپبوون ڕۆیشتووە و جەمسەرەکان گەیشتوونەتە ڕادەی وەڵامدانەوەی یەکدی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان بە ئاشکرا ڕەخنەی لە بەڕێوبەرانی یانەکەی گرت، ڕەخنەکانیشی بەهۆی لاوازی یانەکە بووە لە گواستنەوەکانی هاوینەی 2020و ڕایگەیاند، ” هیچ کەسێک ناتوانێت داوای زیاتر لە وەرزی ڕابردووم لێبکات، چونکە ئێمە پێکهاتەکەمان چەندین یاریزانی لەدەستداوە و پێگەکەیان بە یاریزانی نوێ پڕنەکراوەتەوە، لەم وەرزەدا ئاستەمە بتوانین بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بگەینەوە، بەتایبەت کە یانەکانی دیکە توانیویانە پێکهاتەکانیان بۆ وەرزی نوێ بە کڕینی یاریزانی نوێ ئامادەبکەن”.

لە بەرانبەر ئەم لێدوانەدا، لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشی پاریس بەتوندی وەڵامدەداتەوە و بە تۆڕی بی ئین سپۆرتسی قەتەری ڕاگەیاندووە، ” دەبێت توخێل بارودۆخی یانەکە بە وردی بزانێت و تێبگات، یانەکەمان بەهۆی قەیرانەکانەوە 100 ملیۆن لە داهاتی کەمیکردووە، سەرەڕای ئەوەش دەبێت ڕەچاوی ڕێساکانی یاری خاوێن بکەین”.

لیۆناردۆ توندتر دەدوێت و دەڵێت، ” من و ئیدارەی یانە هەرگیز لێدوانەکانی توخێلمان سەبارەت بە گواستنەوەکان بەدڵ نەبوو، لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی لەگەڵدا دەکەم، هەر کەسێک بارودۆخەکەی بەدڵ نییە دەتوانێت بڕوات”.

تۆماس توخێلی ئەڵمانی لە ساتی ماڵئاواییکردنی تیاگۆ سیلڤا و ئیدینسۆن کاڤانییەوە پەیوەندی لەگەڵ لیۆناردۆ و ئیدارەی پاریس تێکچووە، ڕاهێنەرەکە پێی وایە پێکهاتەکەی پێویستی بە شوێنگرەوەی ئەو دوو یاریزانەیە، بەڵام نوێنەرانی یانە هیچ هەوڵێکیان بەو ئاڕاستەیە نەناوە.

بابەتی پێشتر

یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر
ڕۆناڵد کومان

بەرشلۆنە.. لە مانگاکانی سیتیێنەوە بۆ گایە هارەکانی کومان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو چەند یارییەکی گرنگ ئەنجامدەدرێن

ئەمشەو سێشەممە، چەند ڕووبەرووبوونەوەیەکی بەهێز لە یاریگاکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەکانی ئینتەر میلان و ڕۆما ڕووبەڕوودەبنەوە. لەچێوەی…
Total
0
Share