نێیمار بەتەواوی لە پێکان چاکنەبۆتەوە

تیمی پزیشکی یانەى پاریس سانجێرمان پێیوایە هێشتا نێیمار بە تەواوی پێکانەکەى تێنەپەڕاندووە.

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس بە پێی دواین ڕاپۆرتی پزیشکی تیمەکەى، ناتوانێت یاریی بە نێیمار بکات.

هەرچەندە گالیتێ وتویەتی نێیمار لە ڕاهێنانەکاندا بە باشی دەردەکەوێت، بەڵام تیمی پزیشکی داواى لێکردووە بەشدرای یارییەکەى ئانجییەى پێ نەکات.

نێیمار بەهۆی پێکانی لە پاژنەى پێیدا لە مۆندیالیش لە دوو یاریی دوورکەوتەوە.

بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەجێگەى نێیمار ، گالیتێ یاریی بە سولیر دەکات.

بابەتی پێشتر

لەسەر ناوی کەنداوی 25 ئێران باڵیۆزی عێراق بانگهێشتدەکات

بابەتی دواتر

بانكی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات: جیهان دەكەوێتە داكشانی ئابورییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمی.. مێسی بووە پاریسی

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەفەرمی گواستنەوەی مێسی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشلۆنەوە ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە دوای ئەوەی مێسی…
Total
0
Share