سیلڤا پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید کردووە: بمکڕە

بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرەی پۆرتوگالیی یانەی مانچستەر سیتی خەون دەبینێت ڕۆژێک لە ڕۆژان بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریبکات.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە دوایین چاوپێکەوتنی بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، بە یەکێک لە یاریزانانی یانەی شاهانەی وتووە، پەیامێکم هەیە بیگەیەنە بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەتان.

سیلڤا لە پەیامەکەیدا وتوویەتی، “بە سەرۆکی مێرەنگی بڵێ، با ڕیاڵ مەدرید گرێبەستم لەگەڵدا واژۆ بکات، دەمەوێت لەگەڵ ئێوە یاریبکەم.”

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سەرەڕای ئەو پەیامە ڕاستەوخۆ و ئاشکرایە، بەڵام پێرێز بیر لە کڕینی پۆرتوگالییەکە ناکاتەوە، چونکە نرخەکەی لە نێوان (70 بۆ 80) ملیۆن یورۆ-دایە، پێشتریش خۆرخی مێندێزی لێپرسراوی کارەکانی لەگەڵ یانەکانی بەرشلۆنە و بایرن میونشن و پاریس سان جێرمان دەستی بە دانوستاندن کردووە.

بابەتی پێشتر

پۆچتینۆ بۆ چێڵسی: داواکارییەکانم جێبەجێبکەن

بابەتی دواتر

ڤیێری براوەی نێوان میلان و ئینتەر دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share