ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرانی كارەبا و نەوت دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داوای میوانداریكردنی وەزیرانی كارەبا و نەوت دەكات بۆ تاوتوێكردنی كێشەی كارەبا لە عێراق و دەشڵێت، لە ئەگەری چارەسەرنەكردنی كێشەكە هەنگاو بۆ وەرگرتنەوەی متمانە دەنێین.

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە هەردوو لیژنەی نەوت و وزە، خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی پەرلەمان كرد میوانداری وەزیرانی كارەبا و نەوت بكەن بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر هۆكارەكانی دۆخی خراپی كارەبای وڵات و باسكردن لە چارەسەرییەكان و ڕێوشوێنە كرداییەكان.

كەعبی داواشی لە هەردوو وەزیرەكە كرد لە بەردەم هەردوو لیژنەكەدا لە كۆبوونەوەیەكی “بەپەلە”ی هاوبەشدا بەشداریبكەن.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەكاتێكدا ئەگەر چارەسەری دۆخی كارەبا لە كاتێكی نزیكدا نەكرێت، دەست بە ڕێوشوێنە تایبەتەكانی لێپرسینەوە و هەنگاو بۆ لێسەندنەوەی متمانەیان دەنێن.

بابەتی پێشتر

کۆنتی ژمارەکانی مۆرینیۆ لە ئینتەرمیلان تۆماردەکاتەوە

بابەتی دواتر

ژنێک 60 ملیۆن دۆلار بەهۆی خەوێکی مێردەکەیەوە لە یانسیبدا دەباتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ په‌سه‌ند كرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقدا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی حه‌لبوسی، ده‌قی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌سه‌ندكرا كه‌ له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.…
Total
0
Share