کۆنتی ژمارەکانی مۆرینیۆ لە ئینتەرمیلان تۆماردەکاتەوە

ئەنتۆنیۆ کۆنتی ژمارەکانی سەردەمی مۆرینیۆی دووبارە کردووەتەوە

ئامارێکی فەرمی دەریدەخات، ڕاهێنەری ئێستای یانەی ئینتەرمیلان، ئەنتۆنیۆ کۆنتی هاوشێوەی جوزێ مۆرینیۆیە کاتێک لە یانە ئیتاڵیەکە کاریکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەنجامی ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەردەکەوێت دوای 30 یاری ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان توانیویەتی لەهەر یارییەکدا نێوەندی ڕێژەی 2.18 خاڵ کۆبکاتەوە، کە ئەوەش هەمان نێوەندی ڕێژەی خاڵەکانی مۆرینیۆە لە وەرزەکانی 2008/2009 و 2009/2010.

وەک ئاشکرایە پەیوەندی نێوان دوو ڕاهێنەرەکە باش نییە، لە پێشوودا “مۆو” ڕەخنەی لە کۆنتی کردووە بەهۆی ڕێککەوتنی لەگەڵ یانە لۆمپاردییەکە، بەر لەوەی لوچیانۆ سپالێتی بۆندەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.

لەو ساتەشەوە کە پەیوەندی نێوان ئینتەرمیلان و مۆرینیۆ بچڕاوە، هیچ ڕاهێنەرێک نەیتوانیوە یانەی ناوبراو بگەڕینێتەوە سەر ڕێرەوی دروست، سەرباری گواستنەوە و دابینکردنی چەندین ڕاهێنەری بیانی و ناوخۆیی، هیچ یەکێکیان هاوشێوەی کۆنتی نەیانتوانیوە ژمارەکانی سەردەمی مۆرینیۆ تۆماربکەنەوە.

لەسەر ڕۆشنایی ئەم ژمارە و داتایانەوە هاندەرانی ئینتەرمیلانۆ هیوادەخوازن ڕاهێنەری ئێستای یانەکەیان تەنها بە ژمارە لەگەڵ مۆرینیۆ هاوتا نەبێتەوە، بەڵکو خەون دەبینن لە ڕووی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپیەکانیشەوە هاوشێوەی پۆرتوگالیە سپێشەڵەکە هەنگاو بنێت و بیانگەڕێنێتەوە سەر عەرشی یانەکانی ئەوروپا.

پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا کۆنتی دەتوانێت دەستکەوتەکانی مۆرینیۆ بەدەستبهێنێتەوە؟

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە سلێمانی.. تەنها 27 توشبوو لە نەخۆشخانەكاندان

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرانی كارەبا و نەوت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share