بەغداد بۆ ناردنی مووچە داوایەك ئاراستەی هەرێم دەكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ مووچەی دوو مانگی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەرجی وردبینی و جێبەجێكردنی تێبینییەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق مووچەی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام تائێستا تێبینییەكان لە لیستی مووچە بە تەواوی چارەسەرنەكراوە و وردبینیكردن لە لیستی مووچە بەردەوامە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارە سبەی كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ئەنجامبدرێت سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە نەبوونی پارەی نەختینە دەكرێت.

لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێم ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، “هەرێم زانیاریی پێویست بە بەغداد نادات و چەند مانگێك لەمەوبەر تێبینی لە لیستی مووچەی وەزارەتی كارەبا هەبوو ئەوەش وایكرد مووچەی ئەو وەزارەتە نەنێردرێت، بۆ مووچەی دوو مانگی رابردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق بە مەرجی وردبینی و جێبەجێكردنی تێبینییەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق مووچەی بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام تائێستا تێبینییەكان لە لیستی مووچە یەكلانەكراونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە دیوانی چاودێریی دارایی عێراقەوە پێمراگەیەندراوە هیچ وادەیەك بۆ تەواوكردنی وردبینییەكان لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دیارینەكراوە.

بابەتی پێشتر

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

بابەتی دواتر

زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share