ئاسایشی عێراق: 7 تیرۆریست لە كەركوك دەستگیركران

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، هێزەكانیان حەوت تیرۆریستیان لە كەركوك دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ هەینی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لە چەند ناوچەیەكی كەركوك حەوت تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعش دەستگیركراون.

هەڵمەتەكانی دەستگیركردن دوای گەیشتنی زانیاری بووە لەبارەی ئەو كەسانەوە وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە و ڕاشیگەیاندووە، “هەر حەوت دەستگیركراوەكە دانیان بەوەدا ناوە كە پێشتر لە هەردوو ولایەتی كەركوك و ئەنباری سەر بە داعش كاریانكردووە”.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی چارەنووسی دەستگیركراوەكانەوە ڕایگەیاندووە، ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراون و بەپێی ماددەی چوار لە یاسای تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جه‌بار یاوه‌ر بۆ ئێستا: پێشمه‌رگه‌ و سوپا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتن

ئه‌میندارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئۆپەراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك ڕێككه‌وتوون بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش، له‌…
Total
0
Share