ژنێک 60 ملیۆن دۆلار بەهۆی خەوێکی مێردەکەیەوە لە یانسیبدا دەباتەوە

ژنێک لە کەنەدا بڕی 60 ملیۆن دۆلاری لە یانسیبێکدا بردەوە دوای ئەوەی ماوەی بیست ساڵ ئەو بلیتانەی کڕی کە مێردەکەی لە خەونیدا بەو ژمارانە بڕە پارەیەکیان بردبووەوە.

دێنگ پراڤاتۆدۆمی تەمەن 57 ساڵ، ماوەی 20 ساڵ کۆمەڵێک ژمارەی لە بلیتی یانسیبەکانیدا دەکڕی و تاقی دەکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هاوسەرەکەی لە خەونێکدا بەو ژمارانە یانسیبێک دەبەنەوە و پراڤاتۆدۆم ماوەی بیست ساڵ شوێن ئەو خەونەی مێردەکەی دەکەوێت و ئەو ژمارە بلیتانە دەکرێت تایبەت بە یاری و یانسیبی (OLG).

ئەو ژنە 57 ساڵە دوای 20 ساڵ، لە سەرەتای ئەم مانگەدا خەونەکەی بووبە ڕاستی و بڕی 60 ملیۆن دۆلاری بردەوە

لە سەرەتای مانگی کانونی دووەمدا ئەو پراڤاتۆدۆم دەڕواتە بانک تاوەکو ئەو بڕە پارەیەی مانگانە دەبوایە بیدەن لە بانک داینێت.

پراڤاتۆدۆم دوای ئەوەی لە بانک دێتەدەرەوە و دەچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەی پێیڕادەگەیەنن کە بڕی 60 ملیۆن دۆلاری بردووەتەوە.

ئەو ژنە دوای بردنەوەی بڕە پارەکە وتی، “زۆر دڵخۆشم، لەگەڵئەوەشدا دەمەوێت بگریم، باوەڕ بەمە ناکەم”، “بەو پارەیە خانویەک دەکڕم و دوای ئەوەی کۆرۆنا کۆتاییهات گەشت بە جیهاندا دەکەم”.

پراڤارۆدۆم لە ساڵی 1980 لەگەڵ 14 خوشک و برایدا لە لاوسی ئاسیاوە بەرەو کەنەدا کۆچیان کردووە و بوون بە پەنابەر لەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران هەڕەشەی وەرگرتنەوەی متمانە لە وەزیرانی كارەبا و نەوت دەكات

بابەتی دواتر

دوو پرۆژەی "ستراتیژی" كارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share