هاوکاریی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، رۆژی پێنجشەممە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی چوار دابەشدەکرێت.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، “رۆژی پێنجشەممە، 8/5/2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى چوار بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەى وەزارەتى بيشمەرگە دابەشدەکرێت”.

دەشڵێت، “دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بەکۆتا هێناوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا سەرووی 56 هەزار پێشمەرگە و ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتەکە، لە رێگەی پرۆژەی (هەژماری من) هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێم دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بەبێ دەرکردنی روونکردنەوەی کۆتایی لەبارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای نێوەندگیری لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوادەكات نەتەوەیەكگرتووەكان وەك لایەنی سێیەم لە دانوستاندنەكانی نێوان هەرێم و ناوەند بەشداربێت، بڕیاریشیدا وردەکارییەکانی دانوستان…
Total
0
Share