رێككەوتنێكی نێوان بانكی ناوەندیی عێراق و ئەمریكا لەبارەی دۆلارەوە ئاشكرادەكرێت

بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكیدا گەیشتووەتە رێككەوتن لەسەر زیادكردنی پێشوەختەی باڵانسی پێنج بانكی عێراقی بە دۆلار، وەك ئەوەی میدیای فەرمیی عێراق بڵاویكردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی حكومییەوە رایگەیاند، لە رۆژانی كەمی رابردوودا لە ئەبوزەبی كۆبوونەوەی چڕ لەنێوان شاندی بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بەرپرس لە پرۆسەی حەواڵەی دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی كاری هاوردەكردن ئەنجامدراوە. كۆبوونەوەكە چەندین بڕیار و رێوشوێنی لێكەوتووەتە كە دەبێتەهۆی ئاسانكاری لە رێوشوێنەكانی تایبەت بە حەواڵەی دەرەكیی تایبەت بە هاوردەكردن، لەڕێی پەنجەرەی فرۆشتنی دراوی بیانییەوە.

وتیشی، “رێككەوتن كراوە لەسەر پاڵپشتیكردن و زیادكردنی پێشوەختەی باڵانسی پێنج بانكی عێراقی لە ئەژمارەكانیان بە دۆلار لەلایەن بانكە ئوردنییەكان و حەواڵەكردن لەڕێی (jp morgan)”.

هەروەها كێشەكانی پەیوەست بە حەواڵە رەتكراوەكان چارەسەركرا، رێككەوتنیش كرا كە رەتكردنەوەی حەواڵە پشتبەست بێت بە هۆكاری بەهێز، وەك ئەوەی سەرچاوەكە دەیڵێت.

ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەی دیكە كرا لەنێوان یەكێك لە بانكە ئیماراتییەكان، بانكی ناوەندیی عێراق و لایەنی ئەمریكی بۆ جێبەجێكردنی پاڵپشتیی بالانس بە درهەمی ئیماراتی بۆ بانكە عێراقییەكان. كاروبارەكان رێكخراون و چاوەڕوان دەكرێت لە رۆژانی كەمی داهاتوودا ئەم بڕیارە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەرپرسە حكومییەكە ئاشكراشیكرد، سەرەڕای ئەو كۆبوونەوە و دیدارانە وتوێژیی جدی هەن بۆ پاڵپشتیی رەسیدی هەندێك لە بانكە عێراقییەكان بە یۆرۆ لەلایەن بانكی یوباف (UBAF)، هەروەها یوانی چینی و رۆپێی هیندی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت دەدرێت

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنەکە، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت.…
Total
0
Share