وەزارەتی بەرگریی تورکیا: لە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دوو سەربازمان کوژران

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی شوبات ڕایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 بۆسەر پەکەکە دوو سەربازیان کوژراون و چواری دیکەشیان برینداربوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی چنگی ھەڵۆ-2 کە لە ناوچەی گارەی سەربە پارێزگای دهۆکی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە دەستیپێکردووە، دوو سەربازی سوپای تورکیا لە یەکەی کۆماندۆی پیادە بە ناوەکانی بوراک چۆشکن و ھاروون تورھان لە شەڕ و پێکدادانێکدا کوژراون.

لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگریدا هاتووە کە لە ئەنجامی شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە چوار سەربازی دیکەیان برینداربوون.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی بەرگریی تورکیا دابەزاندنی سوپای وڵاتەکەی لە چیای گارەی پارێزگای دهۆک لە هەریمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاشکراشیکرد کە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی چنگی هەڵۆ-2 دژ بە پەکەکە کردووە.

پێشتریش وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەردانیدا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان داوای هەماهەنگی هەردوولای کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەکەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لە یەکەم  ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 850 کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری سەردانکردن، منداڵبوون و گیانلەدەستدانی لە نەخۆشخانەکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە چوار کەس مردوون و…
Total
0
Share