گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لەسەر ڕێگای كەلار- كفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا سێ كەس گیانیان لەدەست داو كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا لەسەر رێگای كەلار – كفری لە نزیك گوندی “عەوڵاقوت” كە ئۆتۆمبێلەكە بە ئاراستەی كەلار هاتووە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە دوو پیاو ژنێكن و بریندارەكە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا، لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە بەردەوامە بە مەبەستی زانینی هۆكار و چۆنیەتی رووداوەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی زەرەنگەرێك لە ڕانیە دەستگیركرا

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایدەگەیەنێت، كچێك دوای ئەوەی زەرەنگەرێك هەڵدەخەڵەتێنێت، لەلایەن هێزەكانیاوە دەستگیركراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، لە بەرواری 13ی…
Total
0
Share