کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی تاوەباران و بای بەهێز هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم تاوەباران دەبارێت کە بای بەهێز، خۆڵبارین و هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینیی تاوەبارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ روودانی بروسکە و لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت، هەروەها رەشەبای بەهێزیشی لەگەڵدا دەبێت کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم توز و خۆڵ دەبارێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە”.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، “سبەینێ شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها تاوەبارانی کەم لە رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەی گەرمی بە (2- 4) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی پشت بە ئابوریی سەوز دەبەستێت و میوانداریی کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز” دەکات

شاری سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە میوانداریی چالاکییەکانی دووەمین کۆڕبەندی گەشتیاریی “نێرگز”ی کرد، بۆ هاندان و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری. کۆڕبەندی…
زیاتر ببینە

زانیاری لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور ئاشکرادەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم زانیاریی لەبارەی بوومەلەرزەکەی شارەزوور بڵاودەکاتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر…
Total
0
Share