ڕێكخراوی CPT: سزادانی زیندانیكراوانی بادینان سیاسییە

تیمی ڕێكخراوی CPT ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵگانەی كە لە دادگاییكردنی چوار چالاكوانەكەی ئەمڕۆی بادینان پێشكەشكرابوون، زۆر لاواز بوون و هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەر پێشكەش نەكرابوون كە بیسەلمێنێت دەستگیركراوەكان تاوانێكیان ئەنجامدابوو، سزادانەكە بە سیاسی وەسفدەكات.

كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی ڕێكخراوی CPT بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ وەكو تیمی كوردستانی ڕێكخراوەكە بۆ 16یەمین جار چاودێریی پرۆسەی دادگاییكردنی زیندانیكراوانی بادینانمان كرد، ئەوەی بینیمان هیچ بەڵگەیەكی سەلمێنەر پێشكەشنەكرابوو كە بیسەلمێنێت دەستگیركراوەكان تاوانێكیان ئەنجامدابوو”.

تیمی ڕێكخراوی CPT پێیوایە، “ئەوەی كراوە تەنها تۆڵەكردنەوەیەكی سیاسی بوو وەكو زیندانیانی بادینان ئاماژەیان پێدا”.

بۆیە ئەندامەكەی تیمی ڕێكخراوی CPT داواكاربوو متمانە بۆ دادگاكان بگەڕێندرێتەوە و چیتر دادگاكان لەژێر هەژموونی سیاسییەكاندا كارنەكەن، “ئێمە وەكو ڕێكخراوی CPT كاردەكەین بۆ خەباتكردن لەپێناو ئازادكردنی ئەو زیندانییانە”.

لەبارەی دادگاییكردنەكەی ئەمڕۆوە ڕوونیكردەوە، “دوو بەڵگە پێشكەشكراون، كە دەستنووسێك و نامەیەكی دەنگییە، زۆر لاوازن و دەرخەری ئەوەیە هیچ تاوانێكیان ئەنجامنەداوە”.

كامەران عوسمان ئاشكراشیكرد، “كونسوڵخانەی ئەمریكا تاوانباركراوە كە هاوكاریی ئەو چالاكوانانەی كردبێت كە خۆپیشاندانەكانی تشرین بگوازنەوە هەرێم، ئەگەر ئەوەش تاوان بێت كە داوای پشتیوانیی مەعنەوییان كردووە، ئەوە هەموو كۆمەڵگەی مەدەنی تاوانبارن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەندرێن هیوا: نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە”. هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکی خۆراکی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغەکرد

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ هۆشداریدا لە چوونی چەند جۆرێکی دانەوێڵە و پاقلەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست…
Total
0
Share