بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەرێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانێت کە بەشێکبوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان.

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بە گەرمی پیرۆزبایی لە کرێکارانی خۆشەویست دەکەم و دەستی ماندوبوونیان دەگوشم، وەکو هەمیشە بە رێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم کە بەشێکبوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان کە لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستانە ئازیزەکەشماندا دەستێکی باڵایان هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەرۆش و پشتگیریی هێنانەدی خواست و پاراستنی مافی کرێکارانە و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی یاسایەکی کاری سەردەمیانە کە یەکسانی و دادپەروەری لە کارکردندا بپارێزێت و لە سایەیدا ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کرێکاران دابینبکات.

باسیلەوەشکرد، ئێمە باوەڕی تەواومان بە خەباتی پیشەیی کرێکاران هەیە و بۆ هەمیشە لەگەڵتان دەبم و پشتگیرێکی سەرەکیم بۆ داواکارییە رەواکانتان، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بوونە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە، سەربەرزیش بۆ کەسوکارە بەڕێزەکانیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتباری رووداوەکەی پیرەمەگرون رادەستی پۆلیسی سلێمانی کرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتباری رووداوەکەی شەوی رابردووی ناحیەی پیرەمەگرونمان رادەستکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی شەوی…
Total
0
Share