پۆڵەندا ژمارەی کۆچبەرەکانی بیلاڕوسیا ئاشکرادەکات

وەزارەتی هەواڵگریی پۆڵەندا ئاشکرایکرد، تا ئێستا بیلاڕوسیا بە هەماهەنگی لەگەڵ ‏عێراق، نزیکەی سێ هەزار کۆچبەری ڕەوانەکردووەتەوە و نزیکەی حەوت هەزار ‏کۆچبەری دیکەش لە خاکی وڵاتەکەدا ماون.‏

هەواڵگریی پۆڵەندا ئاشکرایکردووە، “ڕاستە کۆچبەران بەشێکیان گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی ‏خۆیان، بەڵام مەترسییەکانی بەزاندنی سنوور هێشتا وەک خۆیەتی و دەبێت چاودێریی ‏جووڵەی کۆچبەران و بیلاڕوسیا بکرێت”.‏

بە پێی زانیارییەکانی هەواڵگریی پۆڵەندی، “وارشۆ نابێت چاو لەسەر ڕژێمەکەی ‏لۆکاشینکۆ لاببات، چونکە ئێستاش هەوڵ هەیە بۆ دۆزینەوەی ئەو خاڵانەی لەسەر سنوور ‏کەمتر چاودێری دەکرێن، بۆ ئەوەی کۆچبەرانی لێوە ڕەوانەبکرێت”.‏

هەواڵگرییەكە هۆشداریشیداوە، ئەو بێدەنگییەی ئێستا لەلایەن بیلاڕوسیاوە هەیە، ‏خۆکۆکردنەوەیە بۆ هەوڵێکی دیکە تا ڕێگای نوێ بۆ کۆچبەران بدۆزرێتەوە و سنوورەکان ‏ببەزێنن.‏

تا ئێستا نزیکەی سێ هەزار کۆچبەری کورد و عێراقی لە بیلاڕوسیا و لەڕێگەی ‏فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەغدادەوە گەڕاونەتەوە، داخستنی سنوورەکان و هاتنی وەرزی ‏سەرما، پاڵنەری گەڕانەوەی کۆچبەران بووە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیروان محەمەد: پرۆژەی رووناکی خواستی بەکارهێنانی کارەبای کەمکردووەتەوە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، خواست لەسەر کارەبا بەڕێژەی 25% كەمیكردووە. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share