85 دادوەر نەخشەڕێگای چاکسازییان لە سیستمی دادوەریی هەرێم ڕاگەیاند

ژمارەیەك دادوەر نەخشەڕێگایەک بۆ چاکسازی لە دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان دەخەنە بەردەم سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم.

ئەو دادوەرانە، كە ژمارەیان 85 دادوەرە، لە نوسراوێكدا، 14 خاڵیان وەکو ڕێگاچارەی چاکسازی لە سیستمی دادوەری خستووەتەڕوو، کە بەشێکیان پەیوەندیان بە ڕێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە و دەسەڵاتەکانی دادوەرانەوە هەیە.

ئەو دادوەرانە، لە یەكێك لە خاڵە پێشنیازكراوەكانیان ئاماژەیان بەوەكردووە، بۆ ئەوەی سنوری دەسەڵاتی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە ڕون بێت و یاسا سەروەر بێت، پێویستە لەم خولەی پەرلەمانی كوردستان، پرۆسەی ئامادەكردنی دەستور و ئەنجامدانی ڕاپرسی لەلایەن هاوڵاتییانەوە تەواو بكرێت، تاهەرێم ببێتە خاوەنی دەستوری خۆی و دەسەڵاتەكانی دەسەڵاتی دادوەریش دیاری بكرێت.

هەروەها داوا دەكەن، پەیمانگای دادوەریی هەرێم لە وەزارەتی داد جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر ئەنجومەنی دادوەری .

ئەو دادوەرانە بەپێویستی دەزانن، بە مەبەستی كۆنترۆڵكردن و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی سنورییەكان، گرنگی تایبەت بە دادگاكانی گومرگی لە هەرێم بدرێت و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دادوەری دابمەزرێت لە ڕێگەی وەزارەتی ناوخۆ و لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاكە، بە مەبەستی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگاكان.

ئەو 85 دادوەرە لە نوسراوەكەیاندا ڕاشیانگەیاندووە، لەبەرئەوەی سەرچاوەی هەرسێ دەسەڵاتەكە گەل و خەڵكە، بۆیە پێویستە دەسەڵاتی دادوەری هاوشێوەی هەردوو دەسەڵاتەكەی دیكە، لە پرۆسەی دیموكراسی و ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی باڵا بەدوورنەبێت و بەپێی سیستمی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

No description available.

بابەتی پێشتر

سبەی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا دەستبەكاردەبێت

بابەتی دواتر

خالید شوانی: دابەشكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كورد و توركمانی كەركوك ڕاگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share