بەشیر حەداد داوای خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی كوردستان دەكات

به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، نووسراوێكی لەبارەی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هەرێمی كوردستانەوە ئاڕاستەی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كردووه‌.

بە گوێرەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان، لە نووسراوەكەدا بەشیر حەداد داوایكردووه‌ بە زووترین كات وه‌ڵامی داواكاریی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی تری عێراق بدرێته‌وه‌ و لە نزیكترین كاتدا شایسته ‌داراییه‌كانیان خه‌رجبكرێن، حكومەت هۆكاری ڕاگرتن و پێنه‌دانی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ په‌رله‌مان روونبكاتەوە.

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان ڕاشیگەیاندووە، “له‌ ساڵانی رابردوودا چه‌ندینجار نووسراومان بۆ حكومەت ناردووە بۆ ئەوەی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجبكات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووە.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی پەرلەمان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، پشێلكردنی دەستوورە و دەڵێت، “وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی پەرلەمان، پێشێلكردنی بڕگەی (61/حه‌وت/ا)ی ده‌ستووری عێراق و بڕگەی 15ی یاسای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و گوێنه‌دانه‌ به‌ ڕۆڵی په‌رله‌مان، هەروەها نواندنی كه‌مته‌رخه‌مییە به‌رانبه‌ر به‌ كار و داخوازییه‌كانی هاوڵاتییان.”

بابەتی پێشتر

سوریا.. لە هێرشێكی "تیرۆریستی"دا ژمارەیەك سەربازی وڵاتەكە كورژان

بابەتی دواتر

بڕیاری كەرەنتین گڕی لە شەقامی هۆڵەندا بەرداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: پێنجشەممەی داهاتوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت

چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە کۆبوونەوەی رۆژی…
Total
0
Share