ڕوفاتی سەربازێك و چەندین پارچەی شوێنەواری لە نەینەوا دۆزرانەوە

لە نەینەوا چەندین پارچە و كەرەستەی شوێنەواری و ڕوفاتی سەربازێكی ئاشووری دۆزرانەوە كە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ 2600 ساڵ لەمەوبەر.

تیمێكی شوێنەوارناسی ئیتاڵی كە سەرگەرمی كنە و پشكنینن بەدوای شوێنەواردا، لە نەینەوای خۆرهەڵات كە ناوچەیەكی شوێنەواریی دێرینە، 50 تابلۆی گڵینیان دۆزیوەتەوە.

تایلۆكان نووسراوی ئایینییان لەسەر تۆماركراوە و لەگەڵ دۆزینەوەیاندا، تیمەكە ڕوفاتی سەربازێكی ئاشووری دۆزییەوە كە 600 ساڵ پێش زایین نێژراوە.

تیمەكە لە هەمان ناوچە ئەو جۆگەی ئاوەی دۆزیوەتەوە كە هەزاران ساڵ لەمەوبەر ئاوی لە ڕووباری دیجلەوە بۆ شارەكە گواستووەتەوە. هەروەها قولەیەكی چاودێری و پاسەوانی و پاشماوەی چەند هۆڵێك لەلایەن تیمە ئیتاڵییەكەوە دۆزراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share