سوریا.. لە هێرشێكی “تیرۆریستی”دا ژمارەیەك سەربازی وڵاتەكە كورژان

سوپای سوریا ئاشكرایكرد، ژمارەیەك لە سەربازانی وڵاتەكەی لە هێرشێكی “تیرۆریستی”دا لە نزیك دێرزور كوژراون.

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی سانای سوری، ئەمرۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم، سوپای سوریا ڕایگەیاندووە، “لە هێرشێكی تیرۆریستیدا لە نزیك دێرزور، سێ سەربازی سوپای سوریا كوژران و 10ی دیكەشیان برینداربوون”.

ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، “هێرشەكە لەكاتێكدابووە كە پاسێكی سوپای سوریا ژمارەیەك سەربازی گواستووەتەوە، كە ژمارەیان 25 كەس بووە”.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “ئەو كەسانەی هێرشیانكردووەتە سەر ئەو پاسەی سوپای سوریا، چەكداری داعش بوون”.

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوكراونەتەوە، “لە مانگی ڕابردوودا 25 هاوڵاتی بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەكانەوە بۆ سەر پاسەكانی ڕێگای دێرزور كوژراون و 13ی دیكەش بریندار بوون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج. رۆژنامەکە لە…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان: پاراستنی مافی کورد گرنگە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازیی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا دەکات. ئەنجومەنەکە لە…
Total
0
Share