سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە قاهیرە چاوی بە وەزیری دەرەوە و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئێران دەکەوێت.
ئاژانسی بلوومبێرگی ئەمریکی رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و رافایل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە قاهیرە کۆببنەوە، تەوەر و باسی سەرەکیی کۆبوونەوەکانیش دەربارەی گەیشتنە بە چوارچێوەیەکی نوێ بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسەکە، جێی ئاماژە
لە راپۆرتەکەی بلوومبێرگدا هاتووە، پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسەکە پاش جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەرەو گرژی رۆیشت و ئاژانسەکە تەواوی پشکنەرەکانی لە ئێران کشاندەوە، بۆیە لە ئێستادا هەردوولا لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگەچارەیەکن بۆ گەڕاندنەوەی پشکنەرەکانی ئاژانسەکە، تاوەکو ئاژانسەکە بتوانێت بەردەوامیی بدات بە چاودێریکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
لای خۆیشییەوە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیای رەسمیی وڵاتەکە وتی، بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان لەنێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ئەرێنین و لێکتێگەیشتن هەیە.
جێی ئاماژەبۆکردنەوە، یەکەم کۆبوونەوەی گرنگی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، پاش جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل.