تۆمەتبارانی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی عێراق لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران

رۆژنامەی سەباح-ی تورکیا هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە، کە ئێوارەی دوێنێ کونسوڵخانەی عێراقیان لە ئیستانبوڵ کردەئامانج.

رۆژنامەکە لە هەواڵەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، “کونسوڵخانەی عێراق لە ناحیەی شیشلی ئیسنتەپەی ئیستانبوڵ، لەلایەن دوو کەسەوە کە ماتۆڕیان پێبووە، بە چەک هێرشیکرایە سەر و لە ئەنجامدا نۆ گوللە بەر بینای کونسوڵخانەکە کەوت، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک زیانی پێبگات”.

راشیگەیاند، پاش رووداوەکە، تیمەکانی بەشی کۆنترۆڵکردنی تاوانەکان دەستیانکرد بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و توانییان دوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن، توشی رووداوێک بوون.

دەشڵێت، تۆمەتباران کە سەر بە باندی ‘داڵتۆن’ـن، دەستبەسەرکراون و هەموو رێوشوێنێکی پێویست لە دژیان دەگیرێتەبەر.

میدیاکانی تورکیا ئاشکرایان کردووە، هێرشەکە بۆ سەر کونسوڵخانەی عێراق وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بووە لە هاوکاریکردنی حکومەتی عێراق بۆ هەواڵگریی تورکیا، لە دەستگیرکردنی یەکێک لە سەرکردەکانی باندی داڵتۆن لە عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك ڕەتیدەكاتەوە پشكی هەرێم تاكە هۆكاری دواكەوتنی یاسای بودجە بێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی سائیرون ڕەتیدەكاتەوە ناكۆكییەكان دەربارەی پشكی هەرێم، تاكە هۆكاری دواكەوتنی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بێت. ڕیاز…
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەمانەوێت لە بەغداد و بەسرە بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمبهێنین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنیزینی ئۆکتان بەرز، یاخود…
Total
0
Share