کەناڵی فەرمیی حکومەتی سوریا لەلایەن ئیسرائیلەوە هاککرا

کەناڵی فەرمیی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریا هاککراوە و پەنجەی تۆمەتەکان بۆ ئیسرائیل درێژ دەکرێت.

بەسیل نەیوف بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی حکومەتی سوریا رایگەیاند، کەناڵی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر ئەپڵیکەیشنی تێلێگرام هاککراوە.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی سوریا رایگەیاندووە، “جەنگی ئەلیکترۆنی و هەوڵدان بۆ هاککردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەزگاکانی حکومەتی سوریا لە چوارچێوەی ئەو شەڕە تیرۆریستییەدایە کە ماوەی 12 ساڵە لە سوریا بەردەوامە”.

بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی حکومەتی سوریا ئاماژە بەوەشدەکات، “ئەو لایەنانەی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن، لایەنی ناسراون، ئەوانەن کە پشتیوانیی تیرۆر دەکەن لە سوریا و بەردەوامیشن لە پاڵپشتیکردنیان، هەر ئەوانەن کە هێرش دەکەنە سەر فڕۆکەخانەکانی سووریا و خەڵکی مەدەنی”.

باسی لەوەکردووە کە ئیسرائیل لە پشت ئەم هەڵمەتەوەیە دوای ئەوەی لە پلانەکەیاندا بۆ پاڵپشتیی تیرۆر شکستیان هێنا”.

ئەمڕۆ چەندین کەناڵ و ئەکاونتی حکومی و کەسی لە تێلێگرام هاککران، لەوانە ئەکاونتی بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن لە سەرۆکایەتیی حکومەت و ئەکاونتی راگەیاندنی سەربازی لە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانا.

بابەتی پێشتر

لەنێویاندا منداڵ هەیە.. هەشت كەس لە هەوڵی پەڕینەوەدا بۆ ئەمریكا گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

نۆ فڕۆکەی جەنگیی چین سنوورەکانی تایوانیان بەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share