محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی پەرلەمان گەیشتە كوەیت.
كەمێك لەمەوبەر، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی پەرلەمان كە پێكهاتووە لە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك پەرلەمانتار گەیشتە كوەیت.
لەو بارەیەوە فەرمانگەی میدیا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “حەلبووسی و شاندەكەی هاوڕێی لەلایەن مەرزوق غانم، سەرۆكی پەرلەمانی كوەیت-ـەوە پێشوازییان لێكراوە سەردانەكەیان فەرمییە و ماوەی یەك ڕۆژ دەخایەنێت.”
ئاشكراشیكرد، “بڕیارە لەو سەردانەدا محەمەد حەلبووسی لەگەڵ نەواف ئەحمەد جابر سوباح، میری كوەیت و مشعل ئەحمەد جابر سوباح، شازادەی جێنشین و سوباح خالد سوباح، سەرۆكوەزیرانی كوەیت و مەرزوق غانم، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا كۆببێتەوە.”
ئامانج لە سەردانەكەی شاندی پەرلەمانی عێراق بۆ كوەیت، تاووتوێكردنی پەیوەندیی هاوبەشی نێوان عێراق و كوەیت-ـە، وەك پەرلەمان ڕایگەیاندووە.