لیڤاندۆڤسکی دوای مۆندیال شتێکی ترە و پێکانیشی هاتەسەر

هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی دوای گەڕانەوەی لە مۆندیالی 2022 ئاستی دابەزیوە و تووشبوونی بە پێکان، ئەوەندەی تر دۆخەکە ئاڵۆز دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، یانەی بەرشلۆنە بەفەرمی ئاشکرایکرد، بەهۆی هەستکردنی بە ئازار و گووشاری ماسولکەیی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ڕەنگە دوو هەفتە لە یاریکردن داببڕێت.

لەو ماوەیەدا یارییەکانی کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا و چەند یارییەکی گرنگ لەدەستدەدات، بڕیارە بۆ کلاسیکۆی “لالیگا” بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” نووسیویەتی، کێشەی “لیڤا” تەنها لە پێکانەکەیدا نییە، بەڵکو دوای گەڕانەوەی لە مۆندیالی قەتەر هەرگیز وەک پێشوو نەماوە  و ئاستی دابەزیوە.

لەدوای پاڵەوانێتییە جیهیانییەکە، هێرشبەرەکەی پۆڵەندا بەشداریی هەشت یاری کردووە، تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە، لە کاتێکدا پێش مۆندیال لە کۆی (12) هەفتە (13) گۆڵی تۆمارکردووە.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە شێوە تەکتیکی چاڤی لە (4-3-3)وە گۆڕاوە بۆ (4-4-2)، سەرنجی لە سەنتەری هێرشبردنەوە خستووەتەسەر باڵەکان و ئەو شێوازە بۆ “لیڤاگۆڵ” نامۆ بووە.

بابەتی پێشتر

لە سوودی بایرنە.. ئەم وەرزەی کیمپێمبێ کۆتاییهات

بابەتی دواتر

راپۆرتێكی هەواڵگری "شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا" ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی گەیشتە (7) بە (208)

یانەی چێڵسی ئینگلیزی، حەوتەم گرێبەستی لە مێرکاتۆی زستانی 2023 واژۆکرد. دوای دابینکردنی شەش یاریزان، ئەمڕۆ یەکشەممە یانەی چێڵسی…
Total
0
Share