دۆخی یاریزانە پێكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

ڕۆدریگۆی بەرازیلی گەڕایەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید ، بەڵام تۆنی كروز نەیتوانی ئامادەبێت.

ڕۆدریگۆ لە دوو یاریی سەرەتای خولی ئیسپانیا نەیتوانی بەشداریبكات بەهۆی ئەو ئازارەی لە ڕانیدا دروست بووبوو.

ڕۆدریگۆ بەشداری سەرجەم ڕاهێنانەكانی كرد و بۆ یارییەكەی ئیسپانیۆل لە هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیا ئامادەیە كە بریارە یەكشەممە لەدەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامی بدات.

تۆنی كروز لە ڕاهێنانەكاندا بێ بەش بوو ئەویش لەبەرئەوەی نەخۆش كەوتبوو.

ڕاهێنانەكانی ڕیاڵ مەدرید سەرەتا پشت بەستن بوو بە بەهێزكردنی توانای جەستەیی، دواتر ڕاهێنان بەتۆپ كرا، پاشان شوت بۆ گۆڵچی لێدرا و لەكۆتایشدا یارییەكی یاریگای بچوك ڕێكخرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤاندۆڤسکی له‌ کاتی زیادکراودا به‌رشلۆنه‌ی به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (12)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی…
Total
0
Share