ئەمڕۆ، شەممە خولە ناوخۆیەکانی ئەوروپا بەردەوامییان دەبێت و چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن.
لە ئینگلتەرا ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی چوارەمی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان “فا کەپ” ئەنجامدەدرێن، گرنگترینیان یاری لوتکە دەبێت لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد لە نێوان یانەکانی مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ، هەروەها یانەکانی چێڵسی و لیستەر سیتی بەرانبەر یانەکانی لوتۆن تاون و برێنتفۆرد یاریدەکەن.
یانەکانی خولی ئیسپانیا یارییەکانی هەفتەی 20ی لالیگا ئەنجامدەدەن، گرنگترینیان لە نێوان یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی و ڤالێنسیا لە یاریگای واندامیترۆ پۆلیتان، هەروەها ئیڵچی بەرانبەر بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت.
لە ئیتاڵیا گەڕی 19ی کالچیۆ ئەنجامدەدرێت، گرنگترینیان لە نێوان یانەکانی یوڤانتۆس و بۆلۆنیا، لازیۆ و ساسولۆ دەبێت.
لە ئەڵمانیا و فەرەنساش کێبڕکێی هەفتەکانی 18 و 21 سازدەکرێن، لە گرنگترینیاندا شالکە لە ڤێلتینس یارینا میوانداری بایرن میونشن دەکات.
فا کەپ (گەڕی چوار)
چێڵسی – لوتۆن تاون (3:00)
فولهام – بێرنڵی (5:30)
برێنتفۆرد – لیستر سیتی (5:30)
مانچستەر یونایتد – لیڤەرپوڵ (8:00)
ئێڤەرتۆن – شیفێڵد وینزدەی (11:00)
لالیگا (هەفتەی 20)
ئوساسۆنا – غەڕناتە (4:00)
ئیڵچی – بەرشلۆنە (6:15)
سێلتا ڤیگۆ – ئیبار (8:30)
ئەتلەتیکۆ مەدرید – ڤالێنسیا (11:00)
سیریا ئەی (هەفتەی 19)
یوڤانتۆس – بۆلۆنیا (2:30)
جێنەوا – کالیەری (5:00)
هیلاس ڤیرۆنا – ناپۆلی (8:00)
لازیۆ – ساسولۆ (8:00)
پارما – سامپدۆریا (10:45)
بوندس لیگا (هەفتەی 18)
شالکە – بایرن میونشن (2:30)
هۆفنهایم – کولن (8:00)
لیگا 1 (هەفتەی 21)
بۆردۆ – ئینجێ (3:00)
ستاد ڕیمس – ستاد بریست (5:00)
دیجۆن – ستراسبۆرگ (5:00)
میتز – نانت (5:00)
ستاد ڕینس – لیل (7:00)
سانت ئیتیان – لیۆن (11:00)