کیریۆس گەیشتە فیناڵی واشنتۆن

تێنسزانی ئوسترالی، نیک کیریۆس بە بردنەوەی لە مایکڵ ئیمەری سویدی بلیتی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی واشنتۆنی بڕی.

کیریۆس لە ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکاندا ژمارە (63)یە، ڕووبەرووی مایکڵ ئیمەری سویدی بووەوە کە ژمارە (115)یە، ئوسترالییە سەرکێشەکە بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام یاریی قۆناغی نیوەی کۆتایی لێبردەوە (7-6)، (6-3)، یارییەکەش بە کاتژمێرێک و 35 خولەک کۆتایی هات.

کیریۆس لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی واشنتۆن بۆ کۆکردنەوەی (500) خاڵ ڕووبەڕووی یوشیتۆ نیشۆکای ژاپۆنی دەبێتەوە، کە لە ڕیزبەندیی پیشەگەرەکاندا ژمارە (95)ی جیهانە و تەمەنی 26 ساڵە.

نیشۆکا لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام (6-3)، (6-4) بردنەوەی بەرامبەر ئەندرێ ڕوبلێڤی ڕوسی تۆمار کرد.

فیناڵی واشنتۆن دەبێتە دووەم فیناڵی لەسەریەک دوای ویمبڵدۆن، نیک کیریۆس بەشداری تێدا دەکات.

بابەتی پێشتر

بەغداد ڕەزامەندیدا.. دەست بەدابەشكردنی پارەكە دەكرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یونایتدی تین هاگ لە یەکەم تاقیکردنەوەی پریمەرلیگ دەرنەچوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێڵسی پاداشتی توخێل دەداتەوە

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پلانی داڕشتووە بە بۆندێکی نوێ پاداشتی تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەکە بداتەوە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share