گەوهەرەکەی کلۆپ پۆرتوگالی ناوێت

یاریزانی لاوی یانەی لیڤەرپوڵ، فابیۆ کارڤالیۆ سەرەڕای ئەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی پۆرتوگالییە، بەڵام یاریکردنی بۆ لاوانی ئەو وڵاتە ڕەتکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “بێلد سپۆرت”، کارڤالیۆ نووسراوێکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگالی پێگەیشتووە سەبارەت بە ئامادەبوونی لە پێکهاتەی لاوانی خوار تەمەنی (21 ساڵ)، بەڵام بە کورتە نامەیەک وەڵامیداوەتەوە و داوای لێبوردنی لە فیدراسیۆنەکە کردووە.

سەرەڕای ئەوەی هۆکاری ئەم بڕیارەی یاریزانە 20 ساڵەکە نەزانراوە، بەڵام فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لێکردووە، هیواشیان خواستووە لە داهاتوودا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکاتە بژاردەی سەرەکی و درێسی “سێ شێرەکە” بپۆشێت.

کارڤالیۆ لە فێرگەی فولهامەوە دەستی بە یاریکردن کردووە، لەم وەرزەدا بە درێسی لیڤەرپوڵەوە لە پێگەی ناوەندی هێرشبردن 16 یاریکردووە و دوو گۆڵی تۆمارکردووە، بە یەکێک لە باشترین بەهرەکانی “ڕێدز” وەسفدەکرێت، پێشوەختە بۆ پێکهاتەکانی لاوانی ئینگلتەرا یاریکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری 12 له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رزکرده‌وه‌

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌ له‌یاریگای…
Total
0
Share