(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لوتکەی لە بارسا سەندەوە و لایپزیچ لە گروپی هەشتەم سەرکەوت

یانەی یوڤانتۆس لە بەرشلۆنەی بردەوە و لوتکەی کۆمەڵەی حەوتەمی گرتەوە

ئەمشەو، سێشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، لایپزیچ و پێنج یانەی دیکە بە فەرمی گەیشتنیان بە قۆناغیی خولەکە مسۆگەرکرد.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگدا یانەی لایپزیچی ئەڵمانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر بە دوو بردنەوەی بەرانبەر مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.

گۆڵەکانی لایپزیچ لە خولەکەکانی دوو و 13 و 69 لەلایەن ئانجیلینۆ، ئامادۆ حایدارا و جاستن کلوڤێرت، دوو گۆڵەکەی یونایتدیش لە خولەکەکانی 80 و 83 لەلایەن برونۆ فێرناندێز و هاری ماگوایەرەوە تۆمارکران.

لە ڕوبەڕوبوونەوەی دووەمی هەمان کۆمەڵەدا (کۆمەڵەی هەشتەم)، یاری نێوان یانەی پاریس سانت جێرمان و ئیستانبوڵ باشاکشەهیری تورکی بەهۆی ڕەگەزپەرستی داوەری چوارەم بەرانبەر یاریزانە ڕەش ئەسمەرەکانی ئیستانبوڵ ڕاگیرا، بڕیارە سبەیشەو (چوارشەممە) ئەم یارییە کۆتایی پێبهێنرێت.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، لایپزیچ بلیتێکی کۆمەڵەکەی مسۆگەرکرد، بلیتی دووەمیش لە نێوان یانەکانی پاریس و یونایتد یەکلاییدەبێتەوە بێگومان دوای کۆتاییهاتنی یاری نێوان پاریس و ئیستانبوڵ، کە بڕیارە سبەیشەو ئەنجامبدرێتەوە.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گرنگی دیکەدا، یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای کامپ نو بە ئەنجامێکی فراوان (سێ گۆڵی بێوەڵام) بردنەوەی بەرانبەر یانەی بەرشلۆنە تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 13 و 20 و 52 لەلایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ)، ویستن ماکینییەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەم ئەنجامە و بەکۆی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە، خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەی حەوتەمی لە یانەی بەرشلۆنە وەرگرتەوە، واتا یوڤی بە یەکەم و بەرشلۆنە بە دووەمی گروپەکەیان بۆ قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەکان سەرکەوتن.

بەشێوەیەکی گشتی یانەکانی چێڵسی، ئیشبیلیە، یوڤانتۆس، بەرشلۆنە، لایپزیچ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی 16 بە فەرمی یەکلاییکردەوە، یانەکانی کراسنودار و کلەپ بروج و دینامۆ کیێڤ بۆ خولی ئەوروپی دابەزین،

ئەنجامەکان

چێڵسی 1-1 کراسنودار

ستاد ڕینس ١-3 ئیشبیلیە

بەرشلۆنە 0-3 یوڤانتۆس

دینامۆ کیێڤ 1-0 فرێنسڤارۆشی

لایپزیچ 3-2 مانچستەر یونایتد

بابەتی پێشتر

ئەو كتێبەی دوو ساڵە كازم ساهر ڕێگرە لە بڵاوكردنەوەی

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە 0-3 یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share