ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە و تەرزە هەیە

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە و تەرزە لە چەند ناوچەیەك هەیە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا هەورەبروسكەی چڕی باراناوی ناوچەكانی رۆژئاوای هەولێر و باشووری دهۆكی گرتووەتەوە لە كاتی چڕبوونەوەی هەورەكەڵەكەبووەكان ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورەبروسكە و تەرزە هەیە”.

هاوكات شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا لە نێوان هەولێر و دهۆك هەورەبروسكەی بەهێز هەیە چاوەڕواندەكرێت رۆژانی دواتریش تاوە باران و هەورەبروسكە تاوەكو شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و ئەگەری بارانی مامناوەند لە چەند ناوچەیەكیش هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share