ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم تێدەپەڕێت

رۆژی 10ـی تەمموزی 2019، لە پەرلەمانی کوردستان متمانە بە وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەخشرا و دەستبەکاربوون.

سەرەڕای ئەوەی مانگی 10ـی ساڵی رابردوو، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا، بەڵام تاوەکو ئێستا کابینەی دەیەمی حکومەت پێکنەهێندراوە و ئەمڕۆ 10ـی تەمموزی 2025، تەمەنی کابینەی نۆیەم دەبێتە شەش ساڵ.

تاوەکو ئێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم، بەڕێوەچوون و بەرپرسانی هەردوولا، گفتوگۆکان بە ئەرێنی وەسفدەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکانەکانی ناوبازاڕی هەڵەبجە داخران

بۆ پاڵپشتیی مانگرتووانی سلێمانی دوکاندارانی ناوبازاڕی هەڵەبجە دوکانەکانیان داخست. هاوشێوەی دوکاندارانی سلێمانی، دوکاندارانی هەڵەبجەش دوکانەکانیان داخست وەک پاڵپشتی…
Total
0
Share