پەرلەمانتارێك: گۆڕانكاری لە سیستمی مووچە لە بەردەم حكومەتدایە

پەرلەمانتارێكی لیژنەی ئابوری دوا زانیارییەكان دەربارەی هەمواری سیستمی مووچەی پەیڕەوكراو لە عێراق ئاشكرادەكات.

یاسر حسەینی، ئەندامی لیژنەی ئابوری و بازرگانیی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێشتر چەندین جار ئەنجومەنی نوێنەران پرسیار و داواكاری رووبەڕووی حكومەت كردووەتەوە دەربارەی سیستمی نوێی مووچە.

وتیشی، “لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ تاوتوێكردنی سیستمی مووچە، بۆ هێنانەدی دادپەروەری بۆ خاوەن داهاتە سنووردارەكان و ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان كەمە”.

ئەنجومەنی نوێنەران داوای خێراكردنی رێوشوێنەكانی حكومەتی كردووە بەمەبەستی دەرچوواندن و پەسەندكردنی بڕیارەكە كە لایەنی دارایی لەخۆدەگرێت و دەبێتەهۆی ئاسانكردنی باری سەرشانی خاوەن داهاتە كەمەكان، حسێنی وای وت.

دووپاتیشیكردەوە، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە پێشنیاری هیچ بڕیار یان یاسا یان پێشنیارە یاسایەكدا بۆ حكومەت بكات كە لایەنی دارایی لەخۆبگرێت، بۆیە پێویستە داخوازییەكان لە حكومەت چڕبكرێنەوە بۆ پەلەكردن لە رێوشوێنەكان و كۆتاییهێنان بە كاری لیژنەی تایبەت بە هەمواری سیستمی مووچە و، دواتریش هەنگاونان بۆ رێوشوێنەكانی پەیوەست بە بڕیارەكە.

لەكاتێكی پێشتردا مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سیستمی نوێی مووچە پێویستی بە سازانی سیاسییە بۆ تێپەڕاندنی.

وتیشی، “سیستمەكە تاوتوێی پرسی مووچە دەكات بە دوو ئاراستە، یەكەمیان مووچە كەمەكانی فەرمانبەران و خانەنشینان لەڕێی زیادكردنی و لەبەرچاوگرتنی بژێویی ژیان، دووەم گۆڕینی مووچە زۆرەكان بە ئاراستەی دیاریكردنی سنوورێك بۆیان، بەتایبەت ئەوانەی بە چەند یاسایەك لە دوای ساڵی 2003ەوە دەرچوون، یان ئەو ئیمتیازاتانەی بە هەندێك دەبەخشرێت بەبێ ئەوانەی دیكە لە هەمان پلەی وەزیفیدا”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی مامەڵەی هاوڵاتییان رادەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share