بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆ بڵاوکردەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 234 ملیۆن دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە بانکی ناوەندی ئەمڕۆ بڕی 233 ملیۆن و 689 هەزار و 796 دۆلاری خستۆتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 195 ملیۆن و 939 هەزار و 796 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 37 ملیۆن و 750 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.

دوێنێش خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 227 ملیۆن دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

هێرش دەکرێتە سەر ڕۆدریگۆ

بابەتی دواتر

کۆنگرەى ئەنچیلۆتی پێش یارییەکەى براگا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share