سەرەڕای كۆرۆنا وڵاتێكی ئەوروپی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدات

ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی پورتوگال

دەسەڵاتدارێتی پورتوگال ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەڕێوەدەبات، لەكاتێكدا ترسێكی بەربڵاو هەیە لەوەی ڕووكردنە ناوەندەكانی دەنگدان ببێتە هۆی زیادبوونی توشبوون بە كۆرۆنا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانونی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە پورتوگال بەرێوەبچێت، بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز پێشبینی دەكرێت ژمارەیەكی كەمی دەنگدەران ڕوو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن، بەهۆی خواست لەسەر مانەوە لە ماڵەكاندا لەئاكامی ڕێوشوێنەكانی كەرەنتینی گشتی كە تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا گیراوەتەبەر.

وڵاتەكە كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 10 ملیۆن كەسە و، لە باشترین دۆخدا بوو بەراورد بە زۆرێك لە وڵاتانی جیهانی لەمیانەی شەپۆلی یەكەمی پەتاكەدا، لە حەوت ڕۆژی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی توشبوون و مردنی بە كۆرۆنای لە جیهاندا تیا تۆماركراوە.

بە تەنها ڕۆژی شەممە ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە 15 هەزار و 333 حاڵەت و گیان لەدەستدانیش 274 حاڵەت بووە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

لە هێرشێكی داعشدا 11 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

بابەتی دواتر

وەزارەتی کۆچ: گەڕانەوەی ئاوارەکان زۆرەملێ نییە و ڕێگەنادەین بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share