لە هێرشێكی داعشدا 11 چەكداری حەشدی شەعبی كوژران

گروپێكی چەكدارانی حەشدی شەعبی

بۆسەیەكی چەكدارانی داعش لە نزیك شاری تكریت كوژرانی 11 چەكداری حەشدی شەعبی و برینداربوونی 10ی دیكەی لێكەوتەوە.

هێرشەكە شەوی ڕابردوو لە ڕێی چەكی سوكەوە لە ڕۆژهەڵاتی شاری تكریت، سەنتەری پارێزگای سەڵاحەدین، ڕویدا و بە دوو ڕۆژ دێت دوو دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی ناوەڕاستی بەغداد كە بووە هۆی كوژرانی 32 كەس.

ئەبوعەلی مالیكی، یەكێك لە ئەفسەرانی لیوای 22ی حەشدی شەعبی وتی، داعش هێرشێكی كردووەتەسەر لیوای 22ی ڕۆژهەڵاتی تكریت، كە دەكەوێتە نزیكەی 150 كیلۆمەتر لە باكووری بەغداد.

بەپێی سەرچاوەكانی دیكەی حەشد، لەو هێرشەدا 11 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و 10ی دیكەش برینداربوون.

ئەگەرچی هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی هێرشەكەی نەخستووەتە ئەستۆ، بەڵام ئاماژەكان بۆ ئەوەن كە هێرشەكە لەلایەن پاشماوەی چەكدارانی داعشەوە ئەنجامدراون.

س: فڕانس پرێس

بابەتی پێشتر

مۆناکۆ 3-1 مارسیلیا

بابەتی دواتر

سەرەڕای كۆرۆنا وڵاتێكی ئەوروپی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجامدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share