خانمی یەكەمی ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوو

خانمی یەکەمی ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوو، بەوتەی پزیشكە تایبەتەكەشی بە سووکی نیشانەکانی کۆرۆنای تێدا دەرکەوتوون.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئەمریكا، جیڵ بایدن، دوای ئەوەی کە دوێنێ پشکنینی کۆرۆناکەی پۆزەتیف دەرچووە و نیشانەكانی ڤایرۆسەكەش بەسووكی تێدا دەرکەوتوون.
باسیان لەوەشكردووە، باری تەندروستیی جیڵ بایدن باشە و نیشانەی هاوشێوەی “سەرمایەکی ئاسایی” هەیە.
پێشتر خانمی یەکەمی ئەمریکا چوار ژەمە ڤاکسینی وەرگرتووە، ئێستاش دەرمانی پاکسلۆڤیدی دژەڤایرۆس کە لەلایەن فایزەرەوە بەرهەمهێندراوە وەردەگرێت.

جیڵ بایدنی هاوسەری جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا تەمەنی 71 ساڵە، یەکەمین ژنیشە لە تەمەنی 70 ساڵیدا بووبێتە خانمی یەکەمی ئەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون تۆماركرا

بابەتی دواتر

30 پەرلەمانتار هۆشداریدەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share